Study at STI

پەیمانگا ئەو ئاستەیە كە خوێندكار تیایدا یەكەم ناونیشانی ئەكادیمی تیایدا بەدەست دەهێنێ‌، واتا ئەم ئاستە بەپێی زۆربەی سیستەمی پەروەردەیی بەدوای ئاستی ئامادەیی دێت، لێرەدا خوێندكار بڕوانامەی دبلۆم وەردەگرێ واتە لە پەیمانگا دەخوێنێ‌ كە ماوەی خوێندن تیایدا دوو ساڵە, پاش تەواوكردنی خوێندن خوێندكار دەبێتە هەڵگری بروانامەى دبلۆم لەیەکیک لەبوارەکانى ئەوبەشانەى لە خوێندن تیایدا دەخوێندرێت,لەپاشاندا خوێندکار لەپەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى لەگەڵ فەراهەم کردنى تەواوى پێداویستیەکانى خوێندن هەم لە هۆڵ و تاقیگە و سەنتەرى تایبەت بەئیش و کارەکانیان توانراوە بەباشترین شێوە لەرووى زانستیەوە پڕ چەک بکرێن بەمەبەستى خزمەتکردن لە کۆمەلگادا ,خوێند لەپەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بەهەردوو کاتى بەیانیان و ئیواران بە سیستمى زانکۆلاین و پەرالێل خوێندن تیایدا بەردەوامە