پەىمانگاى تەکنیکى سلیمانى یادى رۆژى زانکۆ دەکاتەوە ......

Post date: Apr 04, 2018 10:45:46 AM

بە ناوى راگرایەتى پەیمانگاوە پیرۆزباى خۆمان ئاراستەى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى ماندو نەناس و خویندکارانى خۆشەویست دەکەین هیوادارین هەموومان لەم رۆژە پیرۆزەدا دەست لە ناو دەست پەىمانى زانست نوى بکەینەوە .

بەروارى 4/4/2018 ئەو بەروارەى کە زاەکۆ تیایدا دامەزراوە هەر بەو بۆنەیەوە پەىمانگاکەمان هەموو سالى ئەو یادە بەرز رادەگریت ئەمسالیش بە ئامادەبونى راگرایەتى پەیمانگاو مامۆستاو فەرمانبەران و خویندکاران بەو بۆنەیەوە چەندىن کار و چالاکى زانستى و هونەرى کە لە لایەن بەشەکان و خویندکارانەوە ئامادەکرابو ئەنجامدرا.

دواتر بەریزان سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنىکى سلیمانى بەریز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون و بەریزان یاریدەدەرانى و سەرۆکى کۆلیجى تەندروستى سلیمانى سەردانى پەیمانگایان کرد و بەژدارى یادەکەیان کرد.

هەر لە میانەى چالاکیەکانى پەیمانگا خەلاتى ریزلینان بەخشرا بە کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان

دواتر لە لایەن خویندکارانەوە بە هەلپەرکى و گۆرانى وتنەوە یادەکە بەردەوامى پیدرا.