پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى نەورۆزتان لی پیرۆز دەکات

Post date: Mar 18, 2018 7:25:26 AM

پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى بە بۆنەى هاتنى جەژنى نەتەوەیى نەورۆز و سەرى سالى تازەى کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەى گەلى کوردستان بە هەموو پیکهاتەکانییەوە و بە تایبەت مامۆستایان و فەرمانبەران و خویندکارانى ئازیزى پەمانگاکەمان و شارى سلیمانى خۆشەویست دەکەین هیوادارین هەموو سال و هەموو کاتیکتان خۆشى و شادى و بەختەوەرى بیت.

نەورۆز بۆ گەلى کورد ماناو پەیامى تایبەتى خۆى هەیە ,بە دریژایى میژوو ئەوە نەورۆز بوە خالى وەرچەرخانى لە ژیانى گەلى کورددا دروست کردوە . جگە لە هاتنى بەهار و زیندووبوونەوەى سرووشت نەورۆز بۆ ئیمەى کورد هەلگرى پەیامى ژیان و هیواکان و ئازادیخوازى و رووبەرووبوونەوەى زولم وزۆردارییە زۆربەى سەرکەوتن و خۆشى و ناخۆشیەکانى گەلى کورد لە نەورۆزدا رویانداوە و میژووى ئیمەیان نەخشاندووە.