پرۆژەى هاوبەشى بەشى وێنەى ئەندازەیى لەپەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى زانکۆى ئازادى شارى سنە

Post date: May 29, 2017 9:51:45 AM

لەدریژەى کارو چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى ..... بەروارى ٢٥/٥/٢٠١٧ لەهۆلى کۆرگرتنى بەشى وینەى ئەندازەیى ۆرک شۆپیکى تایبەت بە بەشى وینەى ئەندازەیى سازکرا... ئەم ۆرک شۆپە وەک پرۆژەیەکى هاوبەشى نیوان پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى و زانکۆى ئازادى شارى سنە ناسرا..... مامۆستایانى بەشى وینەى ئەندازەیى لە پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى وەک نوینەرانى پەیمانگا و بەڕێز دکتۆر عبیاد رۆحى نوینەرى تایبەتى زانکۆى ئازادى کچان لەشارى سنە دەستیان بەکارەکانیان کرد .لەدوتوێى ۆرک شۆپەکەدا بەریز مامۆستا سومەییە هەلگرى بروانامەى ماستەر لەدیزاین و گرافیک سیمینارێکى زانستى پێشکەش کرد دەربارەى زانستى گرافیک و دیزاین ... ۆرک شۆپى زانستى بەشى وێنەى ئەندازەیى کەلەلایەن بەریز ئارى عباس -ە وە کە خوێندکارى ماستەرە لەزانکۆى سنە رێکخرابوو بە کردنەوەى پێشانگایەکى کارى گرافیکى خاتوو سومەییە کۆتایى هات