ئەمرۆ سێشەممە بەروارى ١٩/٩/٢٠١٧ تاقیکردنەوەى فۆرمى راستەوخۆ بەشەکارگێریەکان بەسەرکەوتوویى کۆتاى هات

Post date: Sep 19, 2017 9:48:40 AM

سەرلە بەیانى ئەمڕۆ بەروارى 19/9/2017 ڕۆژى سى شەممە لەپەیمانگاکەمان (پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى )بەبەشدارى زیاتر لە دووهەزار خوێندکار تاقیکردنەوەى ڕاستەوخۆى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى 2017-2018 هەریەک لەبەشەکانى ( ژمێریارى -کارگێرى کار -تەکنیکى میدیا- تەکنیکى وەرگێران) بەسەرکەوتووى کۆتایى هات .

خوێندکاران دابەش کرابون بەسەرهۆڵەکانە تاقیکردنەوە کەزیاتر لە ( پەنجا ) هۆڵ دەبوون کەلەلایەن مامۆستا وسەرپەرشتیارى هۆڵەکانەوە بەشێوەیەکى زانستى ویاسایى تاقیکردنەوەکە ئەنجامدرا .