موژدەیەک بۆ خوێندكارانى ئێواران و پارالێڵ سەر بە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
Post date: Oct 30, 2018 6:40:16 AM
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوكاری خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرتنی كرێ ی خوێندن زیاد ده‌كات.
ئاماژه به فه‌رمانی زانكۆیی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ژماره 1949ن له 2018/10/22 كه واژۆی (پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی له‌سه‌ره بڕیاردراوه كه كرێ ی خوێندنی ( ئێواران و پارالێڵ) له كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ قیسهكانی زیاد ده‌كات به‌مه‌رجێك تا كۆتایی ساڵ كۆی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له كۆلیجه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به سێ قیست كرێی خوێندنه‌كه بده‌ن به‌م جۆره:
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندن بڕی 50% ی پاره‌كه بدرێت
له سه‌ره‌تای مانگی 2 مانگی شوبات بڕی 25% ی پاره‌كه بدرێت
له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 مانگی نیسان بڕی 25% ی پاره‌كه بدرێت.
*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به دوو قیست كرێی خوێندنه‌كه بده‌ن به‌م جۆره:
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی خوێندن 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆرسی دووه‌م 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت.