ئاگادارى .... بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەى کە فۆرمى راستەوخۆیان وەرگرتوە
Post date: Sep 17, 2017 9:11:19 AM
ئاگادارى هەموو ئەو خوێندکارە بەرێزانە دەکەین کە فۆرمیان وەرگرتووە بەمەبەستى خوێندن لەپەیماناگى تەکنیکى سلێمانى بەسیستمى راستەوخۆ/بەیانیان ... تکایە ئەو بەرێزانەى کە فۆرمى بەشەکانى ( تەکنیکى میدیا , ژمێریارى , کارگێرى کار , وەرگیڕان ) نیان وەرگرتوە .... رۆژى سێشەممە بەروارى ٩/١٩ /٢٠١٧ کاتژمێر ( ٩) سەرلەبەیانى تاقیکردنەوەى هەڵسەنگاندنیان هەیە ...
هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەى کە فۆرمى بەشەکانى ( تەلارسازى , گەیاندن , میکانیک ,رووپێوى) یان وەرگرتوە بەمەبەستى خوێندن لەپەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بەسیستمى راستەوخۆ/بەیانیان ... رۆژى چوارشەممە بەروارى ٢٠١٧/٩/٢٠ تاقیکردنەوەى هەڵسەنگاندنیان هەیە بتاقیکردنەوەکان لەکاتژێر( ١٠) سەرلەبەیانى دەست پێدەکات ...
تێبینى ١/ هەرخوێندکارێک کە بەشدارى تاقیکردنەوەکان ئەکات ئەبێت ئەم شتانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
یەکەم / زنجیرەى تاقیکردنەوەى ئەزموونى بۆلى (١٢) ى تایبەت بە خوێندکار ..(کۆدى پۆلى دوانزە)
دووەم / ناسنامەیەکەى باوەرپێکراو کە وێنەى پێوەبێت
تێبینى ٢ / دەربارەى چۆنیەتى و جۆرى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکان ... بۆهەربەشێک جیاوازە ... ماناى بۆ نموونە ... پرسیارەکانى بەشى تەلار سازى پرسیارى گشتین و تایبەتن بە بابەتى تەلار سازى یاخوود بۆ بەشى تەکنیکى میدیا بەهەمان شیوە پرسیار گشتین و تایبەتن بە میدیا ... بەهەمان شێوە بۆهەموو بەشەکانى تر بەم شێوەیەیە
تیینى ٣/ تکایە خوێندکارى بەرێز هەوڵبدەن بەنزیکەى نیو کاژێر زووتر لەشوێنى دیارى کراو بن بەمەبەستى دوزینەوە و دیارى کردنى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان ... لە پەیمانگا ئامادەبیت .