سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى و ژمارەیەک خیرخوازى شارى سلیمانى ئیوارەخوانیکیان لەپەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى بۆخویندکارانى بەشەناوخۆییەکان ساز کرد
Post date: Jun 10, 2017 4:52:53 PM
ئەمرۆ شەممە بەروارى ٦/١٠ /٢٠١٧ لەپەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى ئێوارە خوانێک بۆ تەواوى خویندکارانىى بەشەناوخۆیی کوران و کچانى پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى لە لایەن سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلیمانى و بەسەرپەرشتى بەریز . دکتۆر ئالان فریدون و بەهاوکارى چەند خیرخوازیکى شارى سلیمانى ساز کرا .....
هەمووان بەیەکەوە بەربانگى ئەمرۆیان لە ناوپەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى کردوە ..ئامادەکردنى خوانیکى وەها لەوجۆرە لەلایەن خیرخوازان و بەریز دکتۆر ئالان زۆر جیى سوپاسى تەواوى خویندکارانى بەشەناوخۆییەکانى تایبەت بەپەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى بوو .. خواى گەورە رۆژوى هەموولایەک قەبول بفەرمویت و نموونەى ئەو خیرخوازە دلسۆزانەش زۆر بکات