STI Events‎ > ‎

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگیدا.

posted Oct 23, 2018, 2:40 AM by media sti

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگیدا، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە جیاوازی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە نێوان خولی یەكەم و خولی دووەم بەشێوەیەك بێت لە (3) نمرە زیاتر تێپەڕ نەكات، سیستمی سكاڵاكەش بەشێوەیەك رێكخراوە لەهەر بەشێك بەپێی پێویست سیستمەكە خۆی كورسی بۆ دەرچووانی خولی دووەم زیاد دەكات، تا جیاوازی نێوان كەمترین كۆنمرەی هەردوو خول دێتە كەمتر لە ٣ نمرە.

2.ئەو (50) شوێنەی دەرچووانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی پێشتر داواكارییان لێی پێشكەش كردووە، بەپێی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان، واتە ئەگەر نمرەی دەرچوو بەپێی ئەو (50) شوێنەی هەڵیبژاردووە وەرگیرابێت ئەوا بەپێی ریزبەندی سیستمەكە ئەو شوێنەی بۆ دەستنیشان دەكات.

3.كردنەوەی دەرگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سەرجەم دەرچووانی خولی دووەم، بۆیە لە ڕێكەوتی (25/10/2018) تا (30/10/2018) دەرچووانی خولی دووەم دەتوانن بەهەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) سكاڵاكانیان لە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بكەن.

4.ئەو (860) دەرچووەی،كە سەرباری ئەوەی‌ (50) شوێنیان لە فۆرمی پێشكەشكردن لە سیستمەكانی وەرگرتن پركردۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی شوێنەكانیان رەوانە نەكردبوو (Submit)، ناویان لە هیچ شوێنێك نەگەڕابووە ئەگەر لە دەرچووانی خولی دووەم بن ئەوا بەهەمان شێوە ئەوانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن‌.

5.ئەو (5200) دەرچووەی كە لە ماوەی سكاڵای یەكەمجار سكاڵایان تۆماركردبوو، دەتوانن سوود لەو دەرفەتە وەربگرنەوە و بە سكاڵاكانیاندا بچنەوە.

6.دەرچووانی خولی دووەم، كە ناویان لەهەر شوێنێك گەڕاوەتەوە و ئێستا وەرگیراون، بەڵام بەشوێنەكانیان ڕازی نین، بەهەمان شێوە دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن.

7.هەر دەرچوویەكی خولی دووەم، كە پێشتر نەیتوانیوە سكاڵا تۆمار بكات، لە ماوەی دیاریكراودا دەتوانێت سكاڵای خۆی تۆمار بكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دڵنیادەكاتەوە، كە ستافی وەزارەت لە هەوڵەكانی بەردەوامە و وەك ساڵانی پێشوو پلانی هەیە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندارن بە وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆكان.

*بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

Comments