بە ناوى راگرایەتى پەیمانگاوە پیرۆزباى خۆمان ئاراستەى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى ماندو نەناس و خویندکارانى خۆشەویست دەکەین هیوادارین هەموومان لەم رۆژە پیرۆزەدا دەست لە ناو دەست پەىمانى زانست نوى بکەینەوە . بەروارى 4/4/2018 ئەو بەروارەى کە زاەکۆ تیایدا دامەزراوە هەر بەو بۆنەیەوە پەىمانگاکەمان هەموو سالى ئەو یادە بەرز رادەگریت ئەمسالیش بە ئامادەبونى راگرایەتى پەیمانگاو مامۆستاو فەرمانبەران و خویندکاران بەو بۆنەیەوە چەندىن کار و چالاکى زانستى و هونەرى کە لە لایەن بەشەکان و خویندکارانەوە ئامادەکرابو ئەنجامدرا. دواتر بەریزان سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنىکى سلیمانى بەریز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون و بەریزان یاریدەدەرانى و سەرۆکى کۆلیجى تەندروستى سلیمانى سەردانى پەیمانگایان کرد و بەژدارى یادەکەیان کرد. هەر لە میانەى چالاکیەکانى پەیمانگا خەلاتى ریزلینان بەخشرا بە کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان دواتر لە لایەن خویندکارانەوە بە هەلپەرکى و گۆرانى وتنەوە یادەکە بەردەوامى پیدرا. |
STI Events >