STI Events‎ > ‎

موژدەیەک بۆ خوێندكارانى ئێواران و پارالێڵ سەر بە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

posted Oct 29, 2018, 11:40 PM by media sti

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوكاری خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرتنی كرێ ی خوێندن زیاد ده‌كات.

ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی زانكۆیی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ژماره‌ 1949ن  له‌ 2018/10/22  كه‌ واژۆی (پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌ كه‌ كرێ ی خوێندنی ( ئێواران و پارالێڵ) له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ قیسه‌كانی زیاد ده‌كات به‌مه‌رجێك تا كۆتایی ساڵ كۆی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ كۆلیجه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به‌ سێ قیست كرێی خوێندنه‌كه‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندن بڕی 50% ی پاره‌كه‌ بدرێت

له‌ سه‌ره‌تای مانگی 2 مانگی شوبات بڕی 25% ی پاره‌كه‌ بدرێت

له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 مانگی نیسان  بڕی 25% ی پاره‌كه‌ بدرێت.

*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به‌ دوو قیست كرێی خوێندنه‌كه‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:

له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی خوێندن 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆرسی دووه‌م 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت.

ą
ktab.jpg
(816k)
media sti,
Oct 29, 2018, 11:40 PM
Comments