STI Events‎ > ‎

ئاگادارى .... بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەى کە فۆرمى راستەوخۆیان وەرگرتوە

posted Sep 17, 2017, 2:11 AM by media sti   [ updated Sep 17, 2017, 2:12 AM ]
ئاگادارى هەموو ئەو خوێندکارە بەرێزانە دەکەین کە فۆرمیان وەرگرتووە بەمەبەستى خوێندن لەپەیماناگى تەکنیکى سلێمانى بەسیستمى راستەوخۆ/بەیانیان ...  تکایە ئەو بەرێزانەى کە فۆرمى بەشەکانى ( تەکنیکى میدیا , ژمێریارى , کارگێرى کار , وەرگیڕان ) نیان وەرگرتوە .... رۆژى  سێشەممە بەروارى  ٩/١٩ /٢٠١٧  کاتژمێر  ( ٩) سەرلەبەیانى  تاقیکردنەوەى هەڵسەنگاندنیان هەیە ...  



هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەى کە فۆرمى بەشەکانى ( تەلارسازى , گەیاندن , میکانیک ,رووپێوى) یان وەرگرتوە بەمەبەستى خوێندن لەپەیمانگاى  تەکنیکى سلێمانى بەسیستمى راستەوخۆ/بەیانیان ... رۆژى چوارشەممە بەروارى ٢٠١٧/٩/٢٠  تاقیکردنەوەى هەڵسەنگاندنیان هەیە بتاقیکردنەوەکان لەکاتژێر( ١٠) سەرلەبەیانى  دەست پێدەکات ... 

  تێبینى ١/ هەرخوێندکارێک کە بەشدارى تاقیکردنەوەکان  ئەکات ئەبێت ئەم شتانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت 
یەکەم    /  زنجیرەى تاقیکردنەوەى ئەزموونى بۆلى (١٢) ى تایبەت بە خوێندکار ..(کۆدى پۆلى دوانزە)
دووەم  /  ناسنامەیەکەى باوەرپێکراو  کە وێنەى پێوەبێت 

تێبینى ٢ /  دەربارەى  چۆنیەتى و جۆرى  پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکان ... بۆهەربەشێک   جیاوازە ... ماناى  بۆ نموونە ... پرسیارەکانى بەشى تەلار سازى  پرسیارى گشتین و تایبەتن بە بابەتى تەلار سازى یاخوود بۆ بەشى تەکنیکى میدیا بەهەمان شیوە پرسیار گشتین و  تایبەتن بە میدیا ... بەهەمان شێوە بۆهەموو بەشەکانى تر بەم شێوەیەیە 

تیینى  ٣/ تکایە خوێندکارى  بەرێز هەوڵبدەن بەنزیکەى نیو کاژێر زووتر لەشوێنى دیارى کراو بن بەمەبەستى  دوزینەوە و دیارى کردنى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان ...  لە پەیمانگا ئامادەبیت .



Comments