STI Events‎ > ‎

پرۆژەى هاوبەشى بەشى وێنەى ئەندازەیى لەپەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى زانکۆى ئازادى شارى سنە

posted May 29, 2017, 2:51 AM by media sti   [ updated Aug 2, 2017, 4:58 AM ]
لەدریژەى کارو چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى ..... 
بەروارى ٢٥/٥/٢٠١٧ لەهۆلى کۆرگرتنى بەشى وینەى ئەندازەیى  ۆرک شۆپیکى تایبەت بە بەشى وینەى ئەندازەیى سازکرا... ئەم ۆرک شۆپە وەک پرۆژەیەکى هاوبەشى نیوان پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى و زانکۆى ئازادى شارى سنە ناسرا..... مامۆستایانى بەشى وینەى ئەندازەیى لە پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى وەک نوینەرانى پەیمانگا و بەڕێز دکتۆر عبیاد رۆحى نوینەرى تایبەتى زانکۆى ئازادى کچان لەشارى سنە دەستیان بەکارەکانیان کرد .
لەدوتوێى ۆرک شۆپەکەدا بەریز مامۆستا سومەییە  هەلگرى بروانامەى ماستەر لەدیزاین و گرافیک سیمینارێکى زانستى پێشکەش کرد دەربارەى زانستى گرافیک و دیزاین ... 
ۆرک شۆپى زانستى بەشى وێنەى ئەندازەیى  کەلەلایەن بەریز ئارى عباس -ە وە کە خوێندکارى ماستەرە لەزانکۆى سنە رێکخرابوو بە کردنەوەى پێشانگایەکى کارى گرافیکى خاتوو سومەییە کۆتایى هات

Comments