STI Events
Test
fghfhfghfgh fghflghlfk vhjfgjfghfhfghfgh fghflghlfk ![]() vhjfgjfghfhfghfgh fghflghlfk vhjfgjfghfhfghfgh fghflghlfk vhjfgj |
ئەنجامى وەرگیراوانی خولی دووەم و شوێن گۆڕینى خوێندکاران .
ئەنجامی وەرگیراوانی خولی دووەم و شوێن گۆڕین خوێندکاران دەتوان لە بەرواری ٢٠١٨/١١/٥ بۆ ماوەی یەک هەفتە پەیوەندی بە و بەشانەوە بکەن کە ناویان لێی وەرگیراوە . |
ئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵاى خوێندکاران
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (١٥٧٦٣) خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنێت، هەروەها (٤٠٩١) خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێنەکانیان بۆ گۆڕاوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رايگەیاند دواى ئەوەى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى، پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كرا‌و دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى کرایەوە، لە ئێستادا وەزارەتەکەمان ئەنجامى سکاڵاکان رادەگەیەنێت کە بەم شێوەیەى خورارەوەیە:
|
موژدەیەک بۆ خوێندكارانى ئێواران و پارالێڵ سەر بە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوكاری خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرتنی كرێ ی خوێندن زیاد ده‌كات. ئاماژه به فه‌رمانی زانكۆیی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ژماره 1949ن له 2018/10/22 كه واژۆی (پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی له‌سه‌ره بڕیاردراوه كه كرێ ی خوێندنی ( ئێواران و پارالێڵ) له كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ قیسهكانی زیاد ده‌كات به‌مه‌رجێك تا كۆتایی ساڵ كۆی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: *بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له كۆلیجه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به سێ قیست كرێی خوێندنه‌كه بده‌ن به‌م جۆره: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندن بڕی 50% ی پاره‌كه بدرێت له سه‌ره‌تای مانگی 2 مانگی شوبات بڕی 25% ی پاره‌كه بدرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 مانگی نیسان بڕی 25% ی پاره‌كه بدرێت. *بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به دوو قیست كرێی خوێندنه‌كه بده‌ن به‌م جۆره: له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی خوێندن 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆرسی دووه‌م 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه بدرێت. |
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگیدا.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگیدا، كە بریتین لەمانەی خوارەوە: 1. جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە جیاوازی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە نێوان خولی یەكەم و خولی دووەم بەشێوەیەك بێت لە (3) نمرە زیاتر تێپەڕ نەكات، سیستمی سكاڵاكەش بەشێوەیەك رێكخراوە لەهەر بەشێك بەپێی پێویست سیستمەكە خۆی كورسی بۆ دەرچووانی خولی دووەم زیاد دەكات، تا جیاوازی نێوان كەمترین كۆنمرەی هەردوو خول دێتە كەمتر لە ٣ نمرە. 2.ئەو (50) شوێنەی دەرچووانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی پێشتر داواكارییان لێی پێشكەش كردووە، بەپێی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان، واتە ئەگەر نمرەی دەرچوو بەپێی ئەو (50) شوێنەی هەڵیبژاردووە وەرگیرابێت ئەوا بەپێی ریزبەندی سیستمەكە ئەو شوێنەی بۆ دەستنیشان دەكات. 3.كردنەوەی دەرگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سەرجەم دەرچووانی خولی دووەم، بۆیە لە ڕێكەوتی (25/10/2018) تا (30/10/2018) دەرچووانی خولی دووەم دەتوانن بەهەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) سكاڵاكانیان لە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بكەن. 4.ئەو (860) دەرچووەی،كە سەرباری ئەوەی (50) شوێنیان لە فۆرمی پێشكەشكردن لە سیستمەكانی وەرگرتن پركردۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی شوێنەكانیان رەوانە نەكردبوو (Submit)، ناویان لە هیچ شوێنێك نەگەڕابووە ئەگەر لە دەرچووانی خولی دووەم بن ئەوا بەهەمان شێوە ئەوانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن. 5.ئەو (5200) دەرچووەی كە لە ماوەی سكاڵای یەكەمجار سكاڵایان تۆماركردبوو، دەتوانن سوود لەو دەرفەتە وەربگرنەوە و بە سكاڵاكانیاندا بچنەوە. 6.دەرچووانی خولی دووەم، كە ناویان لەهەر شوێنێك گەڕاوەتەوە و ئێستا وەرگیراون، بەڵام بەشوێنەكانیان ڕازی نین، بەهەمان شێوە دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن. 7.هەر دەرچوویەكی خولی دووەم، كە پێشتر نەیتوانیوە سكاڵا تۆمار بكات، لە ماوەی دیاریكراودا دەتوانێت سكاڵای خۆی تۆمار بكات. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دڵنیادەكاتەوە، كە ستافی وەزارەت لە هەوڵەكانی بەردەوامە و وەك ساڵانی پێشوو پلانی هەیە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندارن بە وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆكان. *بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. |
چالاکیەکانى هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى
لە چوارچیوەى کار‌و چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنەکى سلیمانى هۆبەى راگەیاندن لە چوارچیوەى چالاکییە وەرزشیەکانیدا بە سەرپەرشتى یاریدەدەرى راگری بە چاودیرى مامۆستا ( بەرهەم کەمال ) هەستا بە سازدانى خولیکى تۆپی پی بۆ خویندکارى بەشە زانستیەکان کە هەریەک لە بەشە کان تیپیکىان پیک هینا بۆ بەشداریکردن لە خولەکەدا کە ئەمرۆ رۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٢/١٠/٢٠١٨ کات ژمیر ( ٩:٣٠ ) یەکەم یارى ئەنجام درا . |
خویندکاران مامەلە یاساییەکانیان دەست پى دەکەن....
ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۲۱/۱۰/۲۰۱۸ پەیمانگاکەمان پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی خوێندکارانی قۆناغی دووەمى پەیمانگا پێشوازی لەو خوێندکارانە کرد کە ناویان هاتۆتەوە لە بەشە زانستیەکانی پەیمانگا دوای دەم شیرینکردن پاشان ڕێنوێنی داکران بۆ هۆبەی تۆماری گشتی بە مەبەستی تەواو کردنی مامەڵە یاساییەکان بە هیوای سەر کەوتنیان ..... |
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن و ليستی ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاودهكاتهوهوو كه ههڵبژارهكانيان ڕه‌وانه نه‌كردوه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ سيستمه‌كانی (زانكۆلاين، ڕاسته‌وخۆ بهكريديتوو پارالێل و ئيواران) بڵاوده‌كاته‌وه، له خواره‌وه خوێندكاران ده‌توانن ئاشنايی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه زانستيه‌كان له كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان بن.
ليستی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانيان ڕه‌وانه نه‌كردوه له هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنێ، كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردوه (Submit)، بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه.
بۆيه هه‌ر خوێندكارێك ناوی له‌م ليستهدا هه‌يه و، ئاره‌زوی وه‌رگرتن له زانكۆكان ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زوی ده‌كه‌ن، هه‌ر خوێندكارێكيش سه‌ردانی وه‌زاره‌ت نه‌كات و جه‌خت له داخوازيهكهی نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن مافی وه‌رگرتنی نامێنێ.
هاوتانهبونی هه‌ڵبژارده له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌شی، کە بەهۆى هاوتانهبونی هەڵبژاردنەکانیان له‌گه‌ڵ نمرهكانيان له هيچ شوێنێك وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئه‌وه‌ی له مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانيان تۆمار ده‌كه‌ن، ئينجا به‌پێی ڕێنماييه‌كانی وه‌رگرتن كه له ڕێبهريی وه‌رگرتن بڵاوكراوه‌ته‌وه، لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی بەپێیى نمرە و شایستەى بەشەکانیان بەسەر بەشە جیاکاندا دابەش ده‌كرێن.
كه‌مترين كۆنمره‌كانی وه‌رگرتن بهپێيی سيستمه‌كانی وه‌رگرتن ·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بهسيستمهكانی (زانكۆلاين و كريديت) كلێك (لێره) بكه. ·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سيستمی (خوێندنی ئێواران) كليك (لێره) بكه. ·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بهسيستمی (پارالێل)، كليك (لێره) بكه. ·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به سيستمی (ڕاستهوخۆيی زانكۆيی) له كۆلێژه‌كانی (وه‌رزش، هونه‌ر، زانسته ئيسلاميه‌كان) كليك (لێره) بكه. ·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگيراو بهسيستمهكانی (زانكۆلاين و پارالێل) له به‌شه‌كانی په‌رستاری كليك (لێره) بكه. |
پەىمانگاى تەکنیکى سلیمانى یادى رۆژى زانکۆ دەکاتەوە ......
بە ناوى راگرایەتى پەیمانگاوە پیرۆزباى خۆمان ئاراستەى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى ماندو نەناس و خویندکارانى خۆشەویست دەکەین هیوادارین هەموومان لەم رۆژە پیرۆزەدا دەست لە ناو دەست پەىمانى زانست نوى بکەینەوە . بەروارى 4/4/2018 ئەو بەروارەى کە زاەکۆ تیایدا دامەزراوە هەر بەو بۆنەیەوە پەىمانگاکەمان هەموو سالى ئەو یادە بەرز رادەگریت ئەمسالیش بە ئامادەبونى راگرایەتى پەیمانگاو مامۆستا‌و فەرمانبەران و خویندکاران بەو بۆنەیەوە چەندىن کار و چالاکى زانستى و هونەرى کە لە لایەن بەشەکان و خویندکارانەوە ئامادەکرابو ئەنجامدرا. دواتر بەریزان سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنىکى سلیمانى بەریز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون و بەریزان یاریدەدەرانى و سەرۆکى کۆلیجى تەندروستى سلیمانى سەردانى پەیمانگایان کرد و بەژدارى یادەکەیان کرد. هەر لە میانەى چالاکیەکانى پەیمانگا خەلاتى ریزلینان بەخشرا بە کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان دواتر لە لایەن خویندکارانەوە بە هەلپەرکى و گۆرانى وتنەوە یادەکە بەردەوامى پیدرا. |
چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى سلیمانى
لەگەل نزیکبونەوەى وەرزى بەهار و زیندووبوونەوەى سروشت یەکەى باخچەکانى پەیمانگاکەمان ئەمرۆ یەک شەممە بەروارى 18/3/2018 هەستان بە نویکردنەوە و بژارکردن و رواندنى گول و نەمام بۆ سەرجەم باخچەکانى گۆرەپانى پەىمانگا کە ئەمەش سیمایەکى جوان بە باخچەکان دەبەخشیت. لیرەوە دەست خۆشیان لیدەکەین و ماندوو نەبن. |